هێرشی بەرفراوانی سوپای سەهیۆنی بۆ سەر شار و کەمپەکانی کەناری ڕۆژئاوا

لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی هێزەکانی سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی زنجیرەیەک هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا، لە وانە قودس، نابلوس، جەنین، توباس، ئەلخەلیل و ڕامەڵڵا، کە بووە هۆی پێکدادان و برینداربوون و دەستگیرکردنی ژمارەیەک فەلەستینی.
بە پێی هەواڵێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، لە یەکەم کاتژمێرەکانی بەرەبەیاندا، هێزەکانی ئیسرائیل بە هێرشکردنە سەر دەروازەی سەرەکیی کەمپی قەلەندیە لە باکووری قودسی داگیرکراو، گەنجێکی فەلەستینییان بە گولڵە بریندار کرد. ئەم هێرشە بووە هۆی پێکدادانی بەرفراوان لە نێوان هێزە داگیرکەرەکان و دانیشتووانی کەمپەکەدا. سەرچاوە ناوخۆییەکان هەواڵی برینداربوونی لانیکەم سێ کەسیان لەم هێرشەدا ڕاگەیاندووە.
هەروەها سوپای سەهیۆنی هێرشی کردە سەر شارۆچکەی حەزما لە باکووری ڕۆژهەڵاتی قودس و بە فڕێدانی بۆمبی دەنگی، کەشێکی پڕ لە ترس و تۆقاندنیان دروست کرد.
لە جەنین، هێزە داگیرکەرەکان لە کاتی هێرشکردنە سەر شارۆچکەی "سیلە ئەلحارسیە"، دیلی ئازادکراو "ڕائید ئەلسەعدی"یان دەستگیر کرد. هەروەها، هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر گوندەکانی "تەیاسیر" لە توباس و "ئەلیامون" لە ڕۆژئاوای جەنین.
شاری ئەلخەلیلیش لەم هێرشانە بێبەش نەبوو و هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بە چوونە ناو گەڕەکەکانی ئەبو کتێلە و ئەلجامیعە، گەمارۆی نەخۆشخانەی ئەهلییان دا.
لە نابلوس، سوپای داگیرکەر لە چەندین ئاراستەوە هێرشی کردە سەر شارەکە؛ لەوانە لە ڕێگەی خاڵی پشکنینی حەوارە و ناوچەکانی ڕۆژهەڵات، ئەلزاحیە، شێخ مونس و ڕەفیدیا. سەربازانی داگیرکەر هەروەها دەوروبەری زانکۆی کراوەی قودس و نەخۆشخانەی ڕەفیدیایان گەمارۆ دا و هێرشیان کردە سەر چەندین دوکانی بازرگانی. لە کاتی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا، دوو گەنجی فەلەستینی لە گوندی بورقە دەستگیر کران و هەرزەکارێکی دیکەش لە سەبەستیە دەستبەسەر کرا.
لە ئەریحاش، هێزە داگیرکەرەکان هێرشیان کردە سەر کەمپی "عەقبە جەبر". هاوکات، سەرچاوە ناوخۆییەکان هەواڵی چوونەژوورەوەی هێزەکانی داگیرکەریان بۆ گوندی زەواتا لە ڕۆژئاوای نابلوس و دەستگیرکردنی گەنجێکی فەلەستینی ڕاگەیاند.
لە درێژەی ئەم ئۆپەراسیۆنە شەوانەیەدا، سوپای سەهیۆنی هێرشی کردە سەر گوندی ئەلموغەیر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵاش.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢٨٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٧٥ کەس.
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار سەبارەت بە چەند بابەتێکی گرنگی ڕۆژەڤی ناوخۆ و دەرەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
وەقفی یەتیمەکان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە کە هەوڵی گوزەرانی ژیان لە ژێر هیرشەکانی رژێمی داگیرکەر دەدەن ڕۆژانە ژەمە گەرمەکان لە ناوچەکەدا دابەش دەکات لە چوارچێوەی پڕۆژەی "هەموو ڕۆژێک سفرەیەک."